کۆستی بەناو ئەنفال و قڕكردنی نەتەوەیەك
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کۆستی بەناو ئەنفال و قڕكردنی نەتەوەیەك

بەشی دووەم

لەگەڵ ئەوەش دا ناكرێت ئەوەمان لەیادبچێت بەرواری ۱٤/٤/۱۹۸۸ یەكەم پڕۆسەی دەستپێكردنی ئەنفال نییە، بەڵكو زۆر لەمێژترو لەساڵی (۱۹٦۸- ۲۰۰۳) ئەو ئامانجی قڕكردنەی داگیركەران بەردەوامی هەبوو، وەزۆر لەو ژمارەیەی كەهەیە زیاتر میللەتی كورد، سەركۆنە كراوە، لەنێوبراوە ، پاكتاوكراوە، تاڵان و ئەنفال كراوە.

بەڵام مێژووی زۆرترین ڕێژەی ئەنفالی كورد
لە ۲۳- ۲-۱۹۸۸وە بەهەشت قۆناغ دەستی پێكردو تاوەكو ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸ سەرجەمی گوندەكانی كوردستانیان ڕوخاندو سوتاندیان و، پاشانیش سەرجەم خەڵكی گوندەکانیان بەمرۆڤ و ئاژەڵ و کانی و داروبەردەوە کوێرکردەوەو ئەنفال و ماڵوێران و سەرگەردانیان کرد.

لێرەدا گرنگە هەڵوێستەیەك لەسەر بێ دەنگی ووڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەبەرامبەر ئەو کارەساتە پڕوکێنەرە بێ وێنەیە بکەینەوە.

ووڵاتانێك كە بەشێكییان خۆیان بەموسڵمان دەزانن و بەشەكەی دیش خۆیان بەتاكە داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ زانیوەودەزانن.
كەچی بەداخەوە لەم كۆمەڵكوژییەی میللەتی كوردا ئەوانیش کورد ووتەنی خۆیان کردە کەڕەی شەربەت و لەبێدەنگی زیاتر هیچی دیكەیان نەنواند.
نەک هەرئەوە بەڵکو زۆرێك لە ووڵاتانی بیانی و عەرەبیش پشتگیری ئەو كاریسە مرۆڤایەتییەیان كردو هەندێكیشیان وەک هەمیشە لەچاوی بەرژەوەندیەکانیانەوە دوور لەهەمووبەهایەکی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و ئایینی و ڕەسەنایەتی بوونە داردەست و چاوساغی ئەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرەو، چاویان لەو كاریسە بێوێنەیە نوقاندو لەبری هەڵوێستو کاردانەوە بێدەنگیان هەڵبژارد.

ئەمە لەكاتێكدا ئەوكات ووڵاتانی عەرەبی باش دەیانزانی كە لەگەڵ خاپوركردنی گوندەكان دا جگەلە مرۆڤەکان، 3000 مزگەوت و بە ملیۆنان تاتەنوێژو بەردەنوێژیش بەوهۆیەوە وردو خاش كران و بەهەزاران نوسخەی قورئانی پیرۆزیش ژێرخاک کران و سوتێندران.

هەروەها ووڵاتانی بیانیش زۆرباش دەیانزانی ئەوەی رژێمی بەعسی فاشی ئەنجامی داوە پێچەوانەی سەرجەمی بەندەكانی مافی مرۆڤە و بەبڕیاری ۹٦ كە لەبڕگەی(۱٫۲)و لەساڵی ۱۹٤٦ یاسایەكی تایبەت بە كۆمەڵكوژی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەركراو دواتریش لە ۱۲ی كانونی یەكەمی ساڵی ۱۹٥۱ كردیانە بواری جێبەجێكردنەوە كەتیایدا هاتووە ( كۆمەڵكوژی تاوانێكە بەرهەڵستە لەگەڵ رۆحی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئامانجەكانی دا وجیهانی شارستانی سەركۆنەی دەكات).

هەروەها لەدوو بڕگەی دیكەدا ئەوتاوانە پشتڕاست دەكاتەوەو لەكاتی ئاشتی یاخود شەڕدا تاوانی كۆمەڵكوژی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان قەدەغەكراوەو سزای لەسەر ئەنجام دەرانی داناوە.
کەچی بەداخەوە ئەوانیش لەپێناوی لەتێك نان و پیاڵەیەك نەوت دا بێدەنگی و سەرشۆڕیان هەڵبژارد.
ئەوەش ئەوڕاستیە دەسەلمێنێت کەوا
ووڵاتانی عەرەبی و بیانی بەدرێژایی مێژووهێندەی لە بیری بەرژەوەندیەکانیان بوونە کەمتر پەرژاونەتە داکۆکی و بەرگری لە ڕاستیەکان .
ئەوان هەمیشە کاتێ ڕاستییان ووتووەو هاتوونەتە دەنگ کە هاوتەریب بووبێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیان درۆیەکیان قەبوڵ بووە زیانی بۆ پەزەکانیان نەبووبێت دوور لە ڕاستییەک کەوا تیکەی چەورو گیرفانی پڕیان لێ تێکبدات............

 

أهم أخبار