ئەو کەسەی زەیتی زەیتونی ساختەی دروست دەكرد، سوتا و گیانیلەدەستدا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەو کەسەی زەیتی زەیتونی ساختەی دروست دەكرد، سوتا و گیانیلەدەستدا

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی زەیت و مۆمی تێکەڵکردووەو بە زەیتی زەیتون دەیفرۆشت سوتا و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی ساڵی 2024 قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووەو گیراوەیەکی لێ دروستکردووەو لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتویەتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ئاگادارکراون لەکاتی روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری، دەرکەوتووە لەماڵکدا کاری تێکەڵکردنی زەیتی چێشت و مۆم دەکرێت و بە رۆنی زەیتون دەفرۆشرێت

ئەوەش خراوەتەڕوو، راستەوخۆ رێکارەکان دەستیان پێکردو دەرکەوت کەسێکی بەرەگەز عەرەب کەلەرووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانی لەدەستداوە ئەو کارەی کردووەو بەڕێگەی ئۆنلاین فرۆشتویەتی بە هاوڵاتیان، بەتایبەت بەکەسانی دەرەوەی هەرێم.

 

أهم أخبار