لەهێرشەكانی شەوی ڕابردوو، ئیسرائیلی داگیركەر زیاتر لە یەك ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لەهێرشەكانی شەوی ڕابردوو، ئیسرائیلی داگیركەر زیاتر لە یەك ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

ئیسرائیلی داگیركەر بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.

ڕاوێژکاری پێشووی دارایی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل، عەمید ڕام ئەمیناح ڕایگەیاند، کە تێچووی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، پێنج ملیار شێکێڵ واتە (یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلار)، بووە.

پێشتر وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر، دانیێڵ ھاگاری ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو، 350 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

 

أهم أخبار