ڕوسیا رایگەیاند، داوا لە ئیسرائیل و ئێران دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن و بە ڕێگای سیاسی و دیبلۆماسی ناكۆكیەكان چارەسەر بكەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، داوای لە ئێران و ئیسرائیلی داگیركەر کرد کە دان بە خۆیان دابگرن و هیوای خواستووە کە وڵاتانی ناوچەکە بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بە هۆی هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەروەها ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەڵامی پێویست بەو هێرشە نەدرایەوە.
پێشتر وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر، دانیێڵ ھاگاری ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو، 350 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.