تەندروستی غەززە ئاماری نوێی قوربانیانی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

تەندروستی غەززە ئاماری نوێی قوربانیانی بڵاوكردەوە

تەندروستی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 33 هه‌زار و 797 كه‌س شەهید كراون و 76 هه‌زار و 645 كه‌سیش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 33 هه‌زار و 797 كه‌س شەهیدكراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 76 هه‌زار و 645 كه‌س برینداربون.

أهم أخبار