دەوام لە فەرمانگەكانی هەڵەبجە ئاسایی دەكرێتەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

دەوام لە فەرمانگەكانی هەڵەبجە ئاسایی دەكرێتەوە

لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجەدا بڕیاری ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانگە حكومییەكان درا كە پێشتر بەهۆی مانگی ڕەمەزان كاتی دەوام كەم كاربووایەوە

ئه‌مرۆ 15/4/2024 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و ‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان جێگرانی ‌پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە له‌گه‌ڵ سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی ناحیەكانی (بیارە و خورماڵ و سیروان و بەمۆ ) لە دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سه‌باره‌ت ”به‌: (ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە)كرا.

لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەكرا پاش رێکەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر دابینكردنی مافەكانی فەرمانبەران و دابینكردنی موچەكانیان، هەموو پشتگیری و پالپشتیەكی مافەكانی فەرمانبەران دەكەین .

هەر لەو كۆبونەوەیەدا سەبارەت بە دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە بەرواری ئەم گشتاندنەوە ئاسایی دەكرێتەوە و ئەم دەسەڵاتەش دەدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەرێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جیبەجێكردنی.

أهم أخبار