سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

سبەی چوارشەممه‌ 16یەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەكرێتەوە.

بڕیارەی سبەی چوارشەممه‌ 17-4-2024، پێشانگاکە بکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە پێشانگاکە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 8ی ئێوارە کراوە دەبێت.

پێگەی فەرمیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتە بیانییەکان بەشداری تێدا دەکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، 1.5 ملیۆن کتێب لە بوارە جیاوازەکانی زانست و ئەدەب و هونەردا بەچەندین زمانی جیا جیا تێیدا نمایش دەکرێت و داشکاندن لەسەر نرخی کتێبەکان تا 50 % دەبێت.

رۆژانە چەندین چالاکی کولتووری و زانستی جیاواز و چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین نوسەر و ئەدەب دۆستاندا بەڕێوەدەچێت.

أهم أخبار