بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ڕووداوەكەی 15ی نیسان خۆكوژییە و هیچ پەیوەندی بە کوشتنی ئەنقەست و کێشەی کۆمەڵایەتی و تیرۆروە نیە

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە رایگەیاند، دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی بەرواری2024/4/15 لە قەزای حاجیاوا/ گەڕەکی سەردەم لە ڕووداوێڪدا کەسێک بە ناوی (ٲحمد حمد رسول ) بەستەستێنی تەمەن 54 ساڵ پیشە عقید لە پاسەوانی سنور بە هۆی فیشەکەوە گیانی لە دەستدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەرکەوت ڕووداوەڪە خۆکوژییەو هیچ پەیوەندی بە کوشتنی ئەنقەست و کێشەی کۆمەڵایەتی و تیرۆروە نیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بە پێی ووتەی کەس و کارەکەی ناوبراو ماوەیەکە توشی ناجێگیری باری دەرونی بووە.

پۆلیسی ڕاپەرین دەشڵێت، هەر بۆیە لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە لە چەند پەیج و ئەکاونتێک کە باسی لە کوشتنی بە ئەنقەست و تیرۆرکردنی ناوبراو دەكەن.

أهم أخبار