ئەندامێكی ئەنجومەنی شاره‌وانی هەولێر دەستیلەكاركێشایەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەندامێكی ئەنجومەنی شاره‌وانی هەولێر دەستیلەكاركێشایەوە

مامۆستا مەلا موسلیم مەلا ساڵح مامۆستای ئاینی راگەیاند، دوای 11مانگ لە هەڵبژاردنمان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی شاره‌وانی هەولێر ئەمڕۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كرد

مامۆستا مەلا موسلیم مەلا ساڵح مامۆستای ئاینی لە نووسراوێكدا رایگەیاند، لەبەرواری 2023/5/16 واتا (11)مانگ بەر لەئێستا لۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵبژێردراین تا ئێستا ئەوە 11 مانگە هیچ جۆرە خزمەتێكی هاوڵاتیانمان پێ نەكراوەو, وەك گوتەنی ناو گەورەی دەرگا وێران! یانیش بڵێین ناوی بێ ناوەرۆك!

ئاماژەی بەوەشكردووە، جا لەسەریشمان حیسابەو, بەتایبەت لەسەر پێگەی ناسكی مەلایەتی زۆر زیاتر دەشكێتەوەو! خەڵكی داواكاریان ئەبیت و هیچیشمان لۆیان پێ ناكرێت ..جا ئەمڕۆ بەرواری 2024/4/16 واتا: دووای 11مانگ لەهەڵبژاردنمان لۆ ئەندامێتی ئەنجوومەن ئەمڕۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی بەڕێز سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كرد..

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هیوادارم دەست لەكاركێشانەوەكەم قەبوڵ بكرێت و, ئەو ناوە لەسەر بەندە لابكەویت و ناوم لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی ڕەشبكرێتەوە.. زۆر سوپاسیان دەكەم.. پۆستێك كە نەتوانی خزمەتی هاوڵاتیانی پێ بكەیت بێ جیاوازی نەبیت باشترە..

 

أهم أخبار