سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە توركیا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە توركیا

 موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسانی ساڵی 2024 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،، "شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمەیش لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا".

ئاماژەی بەوەشكراوە، "بڕیارە شاندەكە، لە سەردانەكەیدا كە دوو ڕۆژە دەخایەنێت، دەستبكات بەبەستنی زنجیرەیەك گفتوگۆی دوو قۆڵی و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسانی توركیا، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، بەتایبەتی دۆسیەكانی ئاسایش،ئاو و ئابووری، و بوژاندنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە ئاوات و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلەكە بەدەستبهێنێت".

أهم أخبار