ئەردۆغان: ئەگەر بە تەنهاش بمێنمەوە بەردەوام دەبم لە بەرگری کردن لە خەباتی فەڵەستین
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەردۆغان: ئەگەر بە تەنهاش بمێنمەوە بەردەوام دەبم لە بەرگری کردن لە خەباتی فەڵەستین

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، وەک خۆم ئەگەر بە تەنهاش بمێنمەوە بەردەوام دەبم لە بەرگریی کردن لە خەباتی فەڵەستین و بوونە دەنگی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "هیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە نە خۆم و نە ئەم ستافە لە بارەی پرسی هەستیاریی فەڵەستین بخاتە ژێر پرسیارەوە. ژیانی ئێمە بە دۆزی فەڵەستینەوە واتادارە".

ئاماژەی بەوەشكرد "لە میانی خەباتی نیشتمانییدا هێزی نیشتمانیی لە تورکیا چی بێت حەماسیش هەر ئەوەیە. بێگومان ئاگادارین کە گوتنی ئەمە بەدەلێکی هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "وەک تەیب ئەردۆغان ئەگەر بە تەنیاش بمێنمەوە تا خودا تەمەن بدات بەردەوام دەبم لە بەرگریی کردن لە خەباتی فەڵەستین و بوونە دەنگی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین".

ئەردۆغان وتیشی: "ڕەنگە نەتوانین هەندێ لە کارەکانمان باس بکەین، بەڵام ئەوانەی هەستیاریمان لەبارەی فەڵەستین دەخەنە ژێر پرسیارەوە درەنگ یان زوو شەرمەزار دەبن، دەبینن چ ناحەقییەکیان کردووە".

أهم أخبار