ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز دەكەم
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز دەكەم

بەبۆنەی یادی (126) ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە، رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز دەكەین لە ڕۆژنامەنوسە بوێرو ویژدان زیندووەكان و ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە هاوشێوەی پەیامدارەكان لەبەرەی گەل و خەڵكی ڕەش و ڕوت و مافا خوراون و خزمەت بەچین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دەكەن و وەك دەسەڵاتی چوارەم ژیانی خۆیان كردۆتەقوربانی گەیاندنی پەیامی هەق...
جێی خۆیەتی لێرەوە زۆر بەگەرمی و بەتایبەت پیرۆزبایی لەو ڕۆژنامەنوسانە بكەین كە دژی ستەم و ئەو ناهەقیانە وەستان كە دژ بەمووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم كراوەو بەشێك لەڕۆژنامەنوسان لەسۆنگەی بەرپرسیاریەتی ئاینی و حزبی و ئەخلاقیان كاریان كردوەو ژیان و بژێوی خۆیان كردۆتەقوربانی و توانیویانە ویژدانی خۆیان ئاسودەبكەن و تەواوكەری ڕێگای پەیامداری و ئاینی و نیشتیمانی بن و ڕۆڵی گرنگ و كاریگەریان بینیوە لە گەیاندنی كەموكوڕییەكان و چارەسەر و ئەوان بەشێك بوون لە تەواوكەری ئەركی برایان و خوشكانیان بۆ كۆتایی هێنان بەزوڵمی ستەمی دواكەوتنی مووچەو چەندین ئاریشەیی دیكە...

أهم أخبار