كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور, ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێك ناوچەی باشووری پارێزگای كەركوك و بەشێك لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی پێنج شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێك ناوچەی باشووری پارێزگای كەركوك و بەشێك لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .

أهم أخبار