خەڵكی قەڵادزێ باجی سیاسەتی هەڵەی حكومڕانانی هەرێم دەدەن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

خەڵكی قەڵادزێ باجی سیاسەتی هەڵەی حكومڕانانی هەرێم دەدەن

ئەمڕۆ 24-4-2024 لە هەرێمی كوردستان یادی كارەساتێكی دیكە دەكەینەوە كە 50 ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی چوارشەمەی ٢٤/٤/١٩٧٤ كاتژمێر ٩:٤٥ خولەك دا فڕۆكە جەنگیەكانی ڕژێمی بەعس، شاری قەڵادزێ-یان بە بۆمبی قەدەغەكراوی ناپاڵم بۆردومانكرد ،ئەو بۆردومانە بووە هۆكاری وێرانكردنی شارەكە و شەهیدبوونی 163 هاوڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە( 300 كەس) كە‌ ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی زانكۆی سلێمانی لەنێو قوربانییەكاندا بوون.
جێی داخە دوای 50 ساڵ و لەسایەی حكومڕانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تائێستاش قەڵادزێ لە ڕووی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەو پێداویستیە سەرەكیەكانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەوڵی پێویستی بۆ نەدراوەو خەڵكەكەی باجی سیاسەتی هەڵەی حكومڕانانی هەرێم دەدەن و گەنجان و هاوڵاتیان لەدۆخی بێكاریدان و ئەوەش كە زیاتر جێی داخە هەموساڵێك دەسەڵاتداران لەم بۆنەیەدا كۆمەڵێ بەڵێنی درۆینە دەدەن و سەرەنجام شارەكە سیمایی دەیان ساڵەی پێش ئێستای پێوە دیارە...

 

أهم أخبار