بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشكردنی ئاو لەسلێمانی دەستیپێكردەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشكردنی ئاو لەسلێمانی دەستیپێكردەوە

دوای ئەوەی بەهۆی كاریگەری هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی ڕاگیرا، ئەمڕۆ شەممە دابەشكردنی ئاو دەستیپێكردەوەو دۆخەكە ئاسایی بۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە: بەهۆی ئەو هێرشەی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لەقەزای چەمچەماڵ بوە هۆی كورت هێنانی بڕی كارەبا لەو یەكەیە و بەنداوی دوكان بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی ئەو كارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە كۆرمۆر یەكەی زیاتری ئیش پێكردوە و ئاوێكی زۆر بەردراوەتەوە و ئەمەش بۆتە ئەوەی پیسیەكی زۆر بێنێتە سەرپڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاوی دوكان سلێمانیەوە و وەبەهۆی ئەوەی دوێنێ هەینی بووەو گەشتیاری زۆر لەو سنورە لە گەشت بوون دەبەو پاشەڕۆی زۆریان كردۆتە دەریاچەكەوە ، لەبەر سەلامەتی پڕۆژەكانمان پڕۆژەكانمان تا كاتێكی نادیار ڕاگرت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیەكە زانیاری نوێی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەكانی دوكان سلێمانی دەستی پێكردەوە .

 

أهم أخبار