مستەفا عەبدوڵا: یەكگرتوو ناچیتە هیچ گفتووگۆیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

مستەفا عەبدوڵا: یەكگرتوو ناچیتە هیچ گفتووگۆیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن


كارگێری ئەنجومەنی جێبەجیكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: یەكگرتوو ناچێتە هیچ گفتووگۆیەك لەگەڵ یەكێتی و پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

مستەفا عەبدوڵا، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند:" ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نین، دەمانەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و چیتر دامودەزگاكانی هەرێم لە بۆشایی یاساییدا نەبن. گفتووگۆش لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ئەنجام نادەین."

مستەفا عەبدوڵا دەڵێت:" هەڵبژاردنی پەرلەمان مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی ناوێت، چونكە پێشتر مەرسومی دەركردووە. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕێكارەكانی ئەنجامداوە و كاتێكی كەممان لەبەردەمدایە بۆ وادەی هەڵبژاردن، گەر یەكێتی و پارتی گفتووگۆ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بكەن، خۆیان بەرپرسیارن و چیتر هەرێم بەرگەی بۆشایی یاسایی و دەستوری ناگرێت."

سەبارەت بەوەی تا چەند ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادایە، مستەفا عەبدوڵا وتیشی:" دەمێنێتەوە سەر ئەوەی تا چەند كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە ڕێوشوێنەكانی بەردەوامدەبێت و ئەو ئیرادەیەی لە بەغداوە هەیە تا چەند جدییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی و گفتووگۆی نێوان یەكێتی و پارتی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بیر لە دواخستنی هەڵبژاردن بكەنەوە."

ئەو كارگێَرەی ئەنجومەنی جێبەجیكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد:" گەر هەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت، دەسەڵاتداران قەوارەی هەرێم دەخەنە بەردەم مەترسی و زیاتر لاوازی دەكەن بەرامبەر بەغدا، چونكە نەمانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم شەرعییەتی هەرێم لاواز دەكات، بۆیە یەكێتی و پارتی بەرپرسیار دەبن لە دواخستنی هەڵبژاردن."

أهم أخبار