لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بەكردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لەبری پیرۆزبایی و بەڵێن، بەكردار مافەكانی كرێكاران دابین بكەن

دوای پیرۆزبایی لەكرێكارانی هەرێمی كوردستان و دوعای خێرمان بۆیان، زۆر بەنیگەرانییەوە ڕووی قسەكانمان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەین و دەڵێین، لەبری پیرۆزبایی بەكردار بیسەلمێنن كە ئێوە پارێزەری مافی كرێكارانن كە بەداخەوە نین و وانیە، بەداخەوە هەمووان دەزانین كە چینی كرێكار لە هەرێمی كوردستان بێنازترین چینن كە هیچ كات حكومەت هەوڵی بۆ بەدیهێنانی مافەكانیان نەداوەو بگرە مافیان دەخورێت و دەیان جار بینیمان ژینگەپارێزان بۆ داواكردنی مووچەیەكی ڕەمزی دەچوونەسەر شەقامەكان و داوای دابەشكردنی مووچەی چەند مانگی ڕابردوویان دەكرد كە پێیان نەدەدرا؟!!؟.... وە تا ئێستا كرێكار لە هەرێمی كوردستان بیمەی نیەو لەدۆخێكی خراپدا ژیان بەڕێدەكەن و ئەگەریش هاتوو لەسەر كار تووشی ڕوداوێك بوون ئەوا دەبێت تا مردن چاویان لە دەستی خێرخوازان و كەسوكاریان بێت كە ئەوەش گەورەترین كارەساتە كە لەم هەرێمەدا هەمووان گوێی خۆیان لێخەواندوەو لێی بێ ئاگان...
بەداخەوە وەك هەموو بۆنەكانی دیكە، بەناو بەرپرسەكانی ئەم هەرێمە، پیرۆزبایی لەكرێكاران دەكەن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەڵێنی گەورەو بریقەدار دەدەن كە تا ئێستا نەیانتوانیوە یەك بەڵێنیان بۆ كرێكاران جێبەجێ بكەن...
بە هیواوە لە داهاتوو دەڕوانین و ئومێدمان وایە كە ڕۆژێك دێت كە مافی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت، بەڵام لەژێر سایەیی دەسەڵاتێكی دادپەروەرو بۆ خودا سوڵحاو، نەك دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بەرژەوەندی خوازی كەسی و حزبی...

أهم أخبار