وەزیری نەوتی عێراق: پیویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستاندا بکرێت
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

وەزیری نەوتی عێراق: پیویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستاندا بکرێت

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند بە پێویستە پێداچوونەوە بە پرسی گرێبەستەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت نیاز ھەیە، ئەو پرسە چارەسەر بکرێت.

حەیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ناکۆکی سەرەکییان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم، ئەو گرێبەستانەیە کە حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا، واژووی کردووە، پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نێوان ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە "نیاز ھەیە پرسی گرێبەستەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا، چارەسەر بکرێت".

هەروەها لەبارەی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئەوەشی خستەروو، لە کێڵگەی کۆرمۆ، دەست بە بەرھەمھێنانی غاز کراوەتەوە و کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایە و و پێویستە ئەوان بیپارێزن

أهم أخبار