عێراق پلەی 169 ی جیهانی لە ئازادی رۆژنامەگەری گرتووە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

عێراق پلەی 169 ی جیهانی لە ئازادی رۆژنامەگەری گرتووە

 

 

ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور بڵاویكردەوە، بەپێی پێوەرەكانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهان بۆ ئەمساڵ، عێراق لە كۆی (180) وڵات لە ڕیزبەندی (169) ی جیهان دایە، دەشڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزبەندی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدا مەترسیدارترین ناوچەیە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزبەندی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدا مەترسیدارترین ناوچەیە، دواتر كیشوەری ئاسیا دێت، كە دۆخی ڕۆژنامەگەری لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمە پاوانخوازەكاندا لە مەترسیدایە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لە ڕیزبەندی (169) ی جیهاندایە لە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە كۆی (180) وڵات، كە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (2023) دوو پلە دابەزیوە، كە ئەوكات لە پلەی (167) ی جیهانیدا بوو.

پێشتریش ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێودەوڵەتی‌ بڵاویكردبوویەوە، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ هێرشەكانیان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕابگرن، دەشڵێن، ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، جگە لە بانگەشەیەكی گاڵتەجاڕانە هیچی دیكە نییە.

 

أهم أخبار