بەهۆی لافاوەوە، رێگەی نێوان چەند گوندێكی سنووری ئاكرێ گیراوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بەهۆی لافاوەوە، رێگەی نێوان چەند گوندێكی سنووری ئاكرێ گیراوە

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لەئێستادا بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەچەند شوێنێك دروست بووە.

پەیامنێری كوردیو لە سنوری ئاكرێ وە پێی ڕاگەیاندین: دوای شەپۆلە بەهێزەكەی بارانبارین كە هەرێمی گرتەوە، ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە هاوڵاتیان بەهۆی دروستبونی لافاوەوە نەیانتوانیوە بچنەسەركار و چەند گوندێكی سنووری ئاكرێ گیراوە.

جێگەی باسە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوەو بەو هۆیەوە لەچەندین شوێن لافاو دروست بوەو جگە لەزیانی گیانی، چەند قوربانیەكشی لێكەوتەوە.

أهم أخبار