لەپێناو پەسەندکردنی ھەمواری بودجە داوادەكرێت وەرزی یاسادانان درێژبکرێتەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لەپێناو پەسەندکردنی ھەمواری بودجە داوادەكرێت وەرزی یاسادانان درێژبکرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجومەنی وەزیران ھەمواری یاسای بوودجە رەوانەی پەڕلەمان بکات، دەکرێت وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی دوو مانگ درێژبکرێتەوە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجومەنی وەزیران ھەمواری یاسای بودجە پەسەندبکات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات، دەکرێت وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی دوو مانگ درێژبکرێتەوە، لەپێناو پەسەندکردنی ھەمواری یاساکە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندکردنی ھەمواری یاسای بودجە، بەراورد بە پەسەندکردنی یاساکە لە بنەڕەتدا کەمتر دەخایەنێت، بەوپێیەی زۆرینەی گۆڕانکارییەکانی ھەموارەکە گۆڕانی ژمارەیە.

کازمی ئەوەشیخستەڕوو، لە ئەگەری نەگەیشتنی ھەمواری یاسای بودجە بە پەڕلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دوو بژاردەی لەبەردەستدا دەبێت، یەکەمیان درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانە بە رێککەوتنی سیاسی، دووەمیان خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پەرەپێدانی پارێزگا و وەزارەتەکان بەگوێرەی یاسای بودجە.

أهم أخبار