وەزارەتی پەروەردە پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابی لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی راگەیاند
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

وەزارەتی پەروەردە پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابی لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی راگەیاند

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابی لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی راگەیاند و رسوماتی خوێندنەكەش بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە خەرج دەکرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی ئایاری ساڵی 2024 کەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، “ناونوسین بۆ قوتابخانە ئەلیکترۆنییەکە لە یەکەمی مانگی نیسانی ڕابردوو دەستیپێکردووە و تا سەرەتای ساڵی خوێندنی داهاتوو بەردەوام دەبێت”

ئاماژەی بەوەشکرد، پێوەرە پەسەندکراوەکانی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ناو قوتابخانەی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابیانی دەرەکی و سەر بە قوتابیەکانە، واتە ئەو قوتابیەی کە هەموو مەرجەکانی قوتابی دەرەکی و سەر بە قوتابیانی تێدایە دەبێت وەربگیرێت بۆ ناو ئەم قوتابخانەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، رسوماتی خوێندنی ئەلیکترۆنی تایبەتە و بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی خودی ئەپڵیکەیشنەوە خەرج دەکرێت، نرخی خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ ساڵێکی تەواو 200 هەزار دینارە

 

 

أهم أخبار