زۆرن ئه‌وانه‌ى (یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان) باش ده‌ناسن‌و له‌به‌ر هه‌ندێك ه‌ۆكار بێده‌نگن له پشتیوانیكردنى، یان وتنى ڕاستییه‌كان. زۆرێكیش هه‌ن خولیاى جیاكردنه‌وه‌و ناسینى ئه‌م‌وئه‌ویان نیه‌و دونیابینییان ماویه‌تى. خودى یه‌كگرتووه‌كانیش له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ده‌ب‌و ڕێز‌و سه‌نگینییه‌ى پێی ناسراون، دوورن له هاش‌و هوش‌و بڵق دروستكردن. وه‌ك بۆق شه‌ویلگه‌و مه‌ڵاشوویان پڕ له فوو ناكه‌ن‌و بقیڕێنن‌و خۆیان بتاسێنن‌و كه‌نار ده‌ریاش لێڵ بكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك نه‌هه‌نگ به ناخى ده‌ریاى ده‌روونه‌كاندا ده‌خشێن‌و ئارامى ده‌ریاش ناشێوێنن. هاووڵاتیانى كوردستان به‌شێكى ئه‌م ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و زوو بێت یان دره‌نگ هه‌موو هاووڵاتیان ئاشنا ده‌بن ئه‌م ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه واى له هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌نى دۆڕاو كردووه، كه یان له‌ژێر لێفه‌وه چووته‌چووت بكه‌ن‌و له عه‌زره‌تا تفى خۆیان به زه‌حمه‌ت قووت بده‌نه‌وه، یان له سێبه‌ره شێداره‌كانى كه‌نار هه‌ندێ لایه‌نى له‌رزو تا داردا، نه‌زانن چۆن پڕوپاگه‌نده دژى یه‌كگرتوو بكه‌ن‌و قرچه له ددانیان هه‌ڵسێ، یان به ده‌م له‌رزه‌وه لێویان بكرۆژنه‌وه، یان به‌ده‌م تاوه ورده وڕێنه بكه‌ن.
ئاخر ئه‌و داماوه بێ تفاقانه چى بڵێن؟ كام دۆسیه‌و مه‌له‌فى یه‌كگرتوو هه‌ڵبده‌نه‌وه؟
خۆ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژێك ده‌ستیان به خوێنى ڕۆڵه‌ى كورد له شه‌ڕى ناوخۆدا سوور نه‌بووه، تا بێن لیستى كوژراوانى ده‌ستیان بڵاو بكه‌نه‌وه.!
خۆ یه‌كگرتووه‌كان پاره‌و ده‌ستكه‌وتى ئه‌م وڵاته‌یان نه‌بردووه‌ته بانقه‌كانى ده‌ره‌وه، تا ئه‌مان باسى ژماره حیساب‌و ته‌لارو باڵه‌خانه‌و تاوه‌ره‌كانیان بكه‌ن!
خۆ ئه‌مان ڕۆژێك نه‌بوونه‌ته سوورى به‌ر له‌شكرى دوژمن‌و بیهێننه سه‌ر نه‌یاره سیاسییه هاووڵاتییه‌كانیان، تاكو ئه‌ولاى بۆ بووبێته دۆست‌و ئه‌ملاى بۆ بووبێته دوژمن!
خۆ ئه‌مان بۆرییه نه‌وت‌و ته‌نكه‌ره به‌نزینیان نیه‌و نه‌بووه، تا له‌م هه‌ڵمه‌ته فشه‌یه‌ى هه‌ڵبژاردنیاندا شقارته‌یه‌كى لێده‌ن‌و كه‌مێك خۆیان له‌به‌ریا گه‌رم بكه‌نه‌وه.!
خۆ ئه‌مان په‌یوه‌ندیی ژێربه‌ژێریی‌و مله‌تاتكێى ترسنۆكانه‌یان نه‌بووه، تا ئێسته ئه‌وان بڵندگۆى بۆ هه‌ڵكه‌ن‌و له به‌رزایی سه‌ربه‌رزییه‌وه، به‌سه‌ریاندا بقیڕێنن.!
خۆ ئه‌مان ژنان‌و لاوانى ئه‌م وڵاته‌یان كۆیله نه‌كردووه، تا ئه‌و توێژانه هان بده‌ن دژى لیسته‌كه‌یان‌و شانامه‌ى خۆیان به‌سه‌ریاندا بخوێننه‌وه.!
خۆ مانگه‌كانى ساڵى (2003)ى كاتى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس نیه، تا بێن سه‌ماعه بخه‌نه سه‌ر سنگى یه‌كگرتووه‌كان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى ترپه‌ترپی دڵیان له ترسی ده‌ركه‌وتنى فایله‌كانى گرێكرته‌یی‌و خیانه‌ت، به بڵنگۆى ده‌ره‌وه بده‌ن.!
خۆ یه‌كگرتووه‌كان واژۆیان نه‌یخواردووه‌و خزمخزمێنه‌و پارتیبازییان نه‌بووه، تا لیستى دامه‌زراوه نایاساییه‌كان‌و سه‌ركزكراوه‌كانى بندیوار‌و سه‌ردیواره‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه.!
خۆ حزبه‌كه‌یان نه‌بوووه‌ته حه‌شارگه‌ى كۆنه جاش‌و موسته‌شارى ڕ‌ژێمى به‌عس، تا دوو ناو بدركێنن‌و تاسه‌ى دڵیان بشكێنن.!
ئه‌ى ئه‌و به‌سته‌زمانانه چى بكه‌ن‌و چى بڵێن؟ ئه‌ى به‌چى له هه‌ڕاجخانه‌ى مه‌زادى سیاسی‌دا، ده‌نگێكیان لێوه بێت؟ ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێت: بۆچى چى بڵێن؟ ئه‌ى بۆ به سه‌روه‌رییه‌كانى خۆیاندا هه‌ڵناده‌ن؟ ئاخر، خه‌تاى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه كه هۆشیار بووه‌ته‌وه، ئه‌ى پێیان ناڵێن: دواى زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، تاكه‌ى باسی ڕابردوو؟ ئه‌ى قابیله نه‌ڵێن: تێربووین له قسه‌و به‌ڵێن؟!
كه‌واته ئه‌ى چاره‌یان چیه؟ چاره‌یان ئه‌مه‌یه كه ده‌یبینى‌و ده‌یبیسى، ئیفلاس له په‌یام، پاره‌و ده‌مانچه به‌خشینه‌وه به ناو ده‌مبه‌تاڵاندا، بۆ هه‌ڵبه‌ستنى قسه‌و قسه‌ڵۆك، درۆ‌و ناوزڕاندنى ئه‌م‌وئه‌و، پینه‌و په‌ڕۆو پاكانه، تف له سێبه‌رى خۆكردن، تا ئاستى گاڵته‌كردن به ئیراده‌ى سه‌ربه‌خۆیی سێ ملیۆن ده‌نگده‌رى هه‌رێم. وایان لێ هاتووه شانازیی به تاوان‌و گوناهـ بینه‌قاقاى گرتوون‌و بوونه‌ته میصداقى (أَخذتْهُ العِزَّة بِالإِثْمْ)..