دیوانە شیعری میرزا پاوەیی كەوتە بەردیدی خوێنەران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیوانە شیعری میرزا پاوەیی كەوتە بەردیدی خوێنەران

 

 

كتێبە دیوانی شیعری (میرزا شەفیع پاوەیی) بە هەوڵی (موحەمەد خالیدی مەكی) خەڵكی پاوە چاپ و بڵاوكرایەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ئەو كتێبە لەلایەن دەزگای بڵاوكردنەوەی (نەشر ئارۆ) لەشاری پاوە بە قەبارەی (389) لاپەڕە چاپ كراو لە بازاڕەكان بڵاو كرایەوە.

(میرزا شەفیع پاوەیی) كوڕی (میرزا عومەر) لە شاعیرە بەناوبانگەكانی هەورامانە كە یەكەمی پایزی ساڵی (1819) لە گەڕەكی میرئاوای پاوە لەدایك بوو.

بەرهەمەكانی ئەو شاعیرە بە زمانی هەورامی و ژماریەكی كەمیشی بە زمانی فارسییە، خوداناسی و دوعاو نزا لە دەرگای خودا، وەسفی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم) پیاوچاكانی خودا، شیعری عیرفانی، عاشقی و خۆشەویستی نیشتمان، پەنس، وەسفی جوگرافیای هەورامانات و پاوەو ... لە بابەتە شیعرییەكانی ناوبراوە.

(میرزا شەفیع) لە ساڵی (1888) لە تەمەنی (69) ساڵی لەشاری چەمچەماڵ لە نزیك پارێزگای كەركوك كۆچی دوایی كردو هەر لەوێش بەخاك سپێردرا.

 

هه‌واڵی گرنگ