پەیوەندی نێوان هەنجیرو كۆڕۆنا بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندی نێوان هەنجیرو كۆڕۆنا بزانن

 

 

هەنجیر یەكێكە لە میوە شیرین و بەتامەكانی وەرزی هاوین، پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر ئەنجامداوەو بۆیان دەركەوتووە چەندین سودی بۆ لەش هەیەو دەتوانرێت وەك چارەسەری پزیشكی بەكاربهێنرێت.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو میوەیە بڕێكی زۆر كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A,B,C).

ئەو پۆتاسیۆمەی لە هەنجیردایە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات، هەروەها كالسیۆمی پێكهاتەكەی هیچی لە كالسیۆمی شیر كەمتر نییە، ئەوەش یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك دەدات.

ئەو میوەیە یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، چونكە تامە شیرینەكەی وادەكات ئەو كەسەی دەیخوات بە بڕێكی كەم تێربێت و بۆ ماوەیەك هەست بە برسێتی نەكات و خواردنی بۆ نەخورێت، ئەمە جگە لەوەی یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات.

خواردنی هەنجیر بۆ ئەو كەسانە زۆر گرنگە كە ڕێجیم دەكەن، چونكە ماددە خۆراكییە پێویستەكان بۆ لەش دابین دەكات و وادەكات ئەو كەسە هەست بە لاوازی و بێتوانایی نەكات، هەروەها جۆرە ماددەیەكی تێدایە بە بیكتین ناسراوەو كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن كەمدەكاتەوە. هەنجیر؛ دژی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانە بەتایبەت قۆڵۆن، هەروەها سودی بۆ كۆئەندامی هەناسە هەیەو سییەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات و لە هەوكردن دەیانپارێزێت، ئەوەش لەم كاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایەدا زۆر گرنگە، كە زۆرترین كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان دروست دەكات.

هەنجیر بە وشكی سوودەكانی زیاتر دەبێت، چونكە بڕێكی زۆر ماددەی دژە ئۆكسیدی تێدایە، ئەوانەش لەش لە چەندین نەخۆشی دەپارێزن، هەورەها دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و شەش، كە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ