ئەوانەی نەتانبیستووە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوانەی نەتانبیستووە ؟؟

 

 

1.ئەگەر ئاو تامی هەبوایە هەموو ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیخۆین یەك تام دەبوو، چونكە لە هەموو خواردنەكان ئاو بەكاردەهێنرێت، ئەگەر ڕەنگی هەبوایە هەموو زیندەوەرەكان یەك ڕەنگیان دەبوو، ئەگەر بۆنی هەبوایە بەهەمان شێوە هەموو خواردنەكان یەك بۆنیان دەبوو، پاك و بێگەردی و جوانی تەنها بۆ خولقێنەری ئاسمان و زەوییە.

2. (70%) ی خەڵك لەكاتی تەریقبونەوە خۆیان وادەرەخەن كە خەریكی مۆبایلن. 

3. توڕەبوون مێشكی لای راست دەجوڵێنێ كە شوێنی راستی وتنە بۆیە زۆرجار لەكاتی توڕەبوون قسەی راست دەكرێ. 

4. مرۆڤ دەتوانێ بەبێ گەدەو بەبێ سپڵ و بەبێ (75%) ی جگەرو بەبێ (80%) ی ڕیخۆڵەكانی و بەبێ یەك گورچیلەو بەبێ زۆربەی ئەندامەكانی حەوزو بەبێ دەستەكانی و بەبێ قاچەكانی بژی.

5. ساڵانە بەهۆی ناشرینی دەسخەتی پزیشكانەوە حەوت هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن.

6. لەماوەی سێ رۆژدا لەدوای مردن، ئەو ئەنزیمانەی پێشتر خواردنەكانی لەشیان هەرس دەكرد، دەست دەكەن بە خواردنی خودی لەشی مرۆڤ. 

7. كاتێك ژنێك پرسیارت لێدەكات، ئەوا خۆی (80%) ی وەڵامەكەی دەزانێ. 

8. ساڵانە قرش (12) كەس دەكوژێت، بەڵَام مرۆڤ هەموو سەعاتێك زیاتر لە (11) هەزار و (400) قرش دەكوژێت. 

9. زۆربەی كات كە كەسێ تووڕەیە تەنیا بە یەك ووشە وەڵامی نامەكان دەداتەوە. 

10. كاتێك كەسێك دەمرێت بۆ ماوەی حەوت دەقیقە بەشی چەپی مێشكی كار دەكات و هەر لەوێدا زۆر بەخێرایی هەرچی كردەوەو یادگارییەكانی هەیە لێئەدرێنەوە، هەر بۆیە پێغەمبەری خۆشەویستمان دەفەرموێت : كاتێك فریشتەی گیان كێشان گیانی كەسێكی كێشاو ئەو شریتەی بینی ئیتر دەزانێت ئەو كەسە خاوەنی كاری چاكە یان خراپ. 

 

هه‌واڵی گرنگ