ئەو كتێبەی لە (15) رۆژ (10) هەزار دانەی لێفرۆشرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو كتێبەی لە (15) رۆژ (10) هەزار دانەی لێفرۆشرا

 

 

كتێبی (ئەو دیوارانەی كە هەر دەڕووخێن) لە نووسینی (فیگەن یوكسكداغ) لە ماوەی (15) ڕۆژدا، (10) هەزار بەری لێ فرۆشرا.

كتێبی (ئەو دیوارانەی كە هەر دەڕووخێن) لە نووسینی (فیگەن یوكسكداغ) سەرۆكی هاوبەشی پێشووی زیندانی كراوی پارتی دیموكراتی گەلان پێشوازییەكی زۆر لە بڵاوبوونەوەی ئەو كتێبە كراوە.

كتێبەكەی یوكسكداغ كە تێیدا چیرۆكی (33) كەس لەو كەسانەی كە لە كوشتوبڕی سوروچ گیانی خۆیان لەدەستداوە گێڕدراوەتەوە، لە ماوەی (15) ڕۆژدا دوای بڵاو بوونەوەی لە بازاڕی كتێب، (10) هەزار بەرگی فرۆشراوەو چۆتە ڕیزی ئەو كتێبانە كە لەم مانگەدا زیاترین فرۆشیان هەبووە.

ئەو شارانە كە زیاترین فرۆشی ئەو كتێبەیان هەبووە بریتین لە دیاربەكر، وان و ئیستەنبۆڵ و چاپی دووهەمیشی لە وڵاتانی ئەوروپی فرۆشراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ