دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕایی گشتی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەم ئەنجامەی ئێستا پێی گەیشتوین لە لایەك ناوەندی دەسەڵاتی بەغدا بەرپرسیارە و لە لایەكیتر دەسەڵاتدارانی حیزبە حكومڕانەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژ بە رۆژیش روبەری نادادی و هەڵوەشاندنی تەونی كۆمەڵایەتی و فەسادی حوكمڕانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر ئەبێت و هیچ ئاسۆیەكیش بۆ چارەسەری بنەڕەتی لەسەر دەستی ئەوان بەدی ناكرێت، ناشكرێ خەڵكی كوردستان دەستەوەستان بن و ئاڵای سپی لە رویاندا هەڵبكەن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


لەبارەی پرۆژەی بە هەرێمكردنی ( پارێزگای سلێمانی ) یەوە٭

هەفتەیەك تێپەری و ئێمە، وەك دەستەیەكی سەربەخۆ لە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، پەیام و پرۆژەی بە هەرێمكردنی پارێزگای (سلێمانی)مان بڵاوكردوەتەوە، لەو ماوەیەدا زۆركەس چ بە نامە و پەیوەندی تایبەت، چ بە وتار و نوسین بە باش و خراپ قسەیان لەسەر كردوە.
ئێمە وەك دەستەكەمان لە نیگەرانی و رەخنە، تەنانەت لە هێرشی نەیارەكانیشمان تێدەگەین، بۆ زیاتر بەرچاوڕونی ئەوان و پشتیوانانی پرۆژەكەش بە پێویستمان زانی بنوسین و بڵێین :
كورد وەك نەتەوە، خاوەنی یەك مەسەلەی گرێدراوی پڕگرێی نەتەوەییە، قەدەری زەمانەو بەرژەوەندی زلهێزەكانی دنیا و ناوچەكە خاك و خەڵكەكەمانی لە نێوان دەسەڵاتی نەتەوە سەردەستەكانی دراوسێماندا، دابەشكردوە، چارەنوسمان لە گەڵیاندا، بوە بە خەبات و تێكۆشان لە پێناوی مافەكانمان و لە هەمان كاتدا، پێكەوە ژیان و رێزگرتن لە عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكان.
هەرێمی كودستان، دوای لەكۆڵبونەوەی رژێمی بەعس، نەیتوانیوە لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا، روبەرێكی ئازادی پێكەوەیی و تێگەیشتن دروست بكات، كە تیایدا، مافە بنەڕەتییەكانی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی جیا لە عێراقدا بەدەست بهێنێت، ئەم ئەنجامەی ئێستا پێی گەیشتوین لە لایەك ناوەندی دەسەڵاتی بەغدا بەرپرسیارە و لە لایەكیتر دەسەڵاتدارانی حیزبە حكومڕانەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژ بە رۆژیش روبەری نادادی و هەڵوەشاندنی تەونی كۆمەڵایەتی و فەسادی حوكمڕانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر ئەبێت و هیچ ئاسۆیەكیش بۆ چارەسەری بنەڕەتی لەسەر دەستی ئەوان بەدی ناكرێت. ناشكرێ خەڵكی كوردستان دەستەوەستان بن و ئاڵای سپی لە رویاندا هەڵبكەن و ئەوانیش جارێ بەناوی كوردایەتییەوە و جارێكیتر بە بیانوی عێراقی بونەوە بەردەوامی بەو روبەرە ناتەندروستە بدەن، ژیان و بژێوی، كیان و كەرامەتی خاك و خەڵكەكەمان لە مەنگەنە بدەن و زیاتر وێرانی بكەن.
پرۆژە و بیری بەشكردنی ئەم دوانەی دەسەڵاتەی بەغدا و هەولێر ، بە سامان و داهات و بودجەوە، لەم قۆناغەدا، باشترین چارەسەری سیاسی و كارگێڕی و داراییە، ئەمەش هەرگیز بە مانای دابەشكردنی خاكەكەمان نایەت، چونكە نە هێزی بێگانە لە ئارادایە و نە تەسلیم بە بێگانە ئەكرێت، بە پێچەوانەوە لە هەر جێگەیەك تەسلیم بە خەڵكە رەسەنەكەی خۆیان ئەكرێت،هەرخۆشیان لە هەڵبژاردنێكی ئازاددا نوێنەر بۆ حكومڕانی خۆیان دیاری ئەكەن. دەستوری عێراقیش كە عێراقییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە نوسیویانەتەوەو دەنگیان پێداوە، ئەم هەنگاوەی وەك مافی بێ چەندوچونی خەڵكی پارێزگا جیا جیاكان بە دەستوریی و بە یاسایی كردوە.
٭دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ