وەزیری كشتوكاڵ: خۆپیشاندانەكەی جوتیاران سیاسی بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری كشتوكاڵ: خۆپیشاندانەكەی جوتیاران سیاسی بوو

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە جوتیاران لەبەردەم بینای وەزارەتی كشتوكاڵ لە هەولێر گردبونەوەو وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی جوتیاران سیاسی بوو.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24-9-2020، ژمارەیەك لە جوتیاران چونە بەردەم بینای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دژی هاوردەكردنی پەتاتە گردبونەوەو ڕایانگەیاند: بەهۆی هاوردەكردنی پەتاتەی ئێرانییەوە بەرهەمەكانی ئەوان ساغ نابێتەوە.


لەسەر ئەو پرسە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: دیارە ئەو بابەتەش بەسیاسی كراوەو جوتیاران هاندراون بێنە بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ و ئەو قسانەی ئەو جوتیارانە دەیان كرد پەیوەندی بەداواكارییەكانیانەوە نەبوو.


هەروەها وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان داواشی لە جوتیاران كرد بچنە بەردەم داواكاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و ووتی: مەرزەكان لەژێر فەرمانی ئەواندایە بۆیە داواكارییەكانتان بەوان بگەیەنن.


 

هه‌واڵی گرنگ