چەند موشەكێك ئاڕاستەی هەولێر كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند موشەكێك ئاڕاستەی هەولێر كران

 

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەند موشەكێك دەوروبەری شاری هەولێر بۆردومان كرا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەك، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر (8:30) چەند موشەكێك ئاڕاستەی دەوروبەری شاری هەولێر كراوە، چەند موشەكێك لەنزیك گوندی (گردەچار) ی باكووری هەولێر كەوتۆتەوە، چەند موشەكێكی تریش ئاڕاستەی بنكەی سەربازی ئەمریكییەكان كراوە لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر.

سۆمەرییە نیوز نووسیویەتی، پێنج موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی ئەمریكییەكان كراوە، بەڵام لەڕێگەی سیستەمی پاتریۆتەوە پوچەڵ كراوەتەوە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە سێ‌ مووشەكیش ئاڕاستەی بنكەی دیموكرات كراوە لەنزیك گوندی (گردەچاڵ) ی باكووری هەولێر كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمەو تاكو ئێستا سەرچاوەكان بەفەرمی سەرچاوەی هەڵدانی مووشەكەكانیان ئاشكرا نەكردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ