تایبەتمەندییەكانی ئایفۆن 12 بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تایبەتمەندییەكانی ئایفۆن 12 بزانن

 

 

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر بە فەرمی كۆمپانیای (ئەپڵ) ی ئەمریكی پەردەی لەسەر مۆبایلەكانی (ئایفۆن 12) لادا كە پاڵپشتی كراوە بە تۆڕی نەوەی پێنجەم كە ئەمجۆرانە لەخۆ دەگرێت، "iPhone 12 Mini، iPhone 12 Pro ،iPhone 12 و iPhone 12 Pro Max ".

كۆمپانیای (ئەپڵ) پێنج بژاردەی لەو مۆبایلە راگەیاند، بە رەنگەكانی (رەش، سپی، سەوز و سوور).

مۆبایلەكە لە (ئایفۆن 11) بچووكترەو باریكترە، ئەمەش بە دڵی هەوادارانی بەرهەمەكانی ئەپڵە كە داوای مۆبایلی بچووك دەكەن.

بەگوێرەی كۆمپانیای (ئەپڵ) مۆبایلی (ئایفۆن 12) شاشەكەی دیزاینكراوە بە شاشەی (6.1) ئینج لە جۆری ئۆلید "Super Retina XDR"، بەڵام رووناكییەكەی بە رێژەی 16% لە (ئایفۆن 11) باشترە.

(ئایفۆن 12) پڕۆسێسەری جۆری (A14) هەڵدەگرێت كە بە رێژەی (40%) لە (A13) باشترە.

كامێرای پشتەوەی دیزانكراوە بە دوو كامێراو هاوێنەیەك بە كوالێتی (12) مێگاپێكسل و بە هاوێنەی كراوەی (1.6) و دووەم كامێرا (12) مێگاپێكسل دەبێت، بەڵام بە هاوێنەیەكی بەرفراوانی كراوەی (2.4) لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەكی نوێ.

یەكێك لە تایبەتمەندییە ناوازەكانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە كاتێك پێویستی بە (5G) نییە دەستبەجێ دەگۆڕدرێت بۆ (4G) بەمەبەستی پاراستنی توانای پاترییەكە.

كۆمپانیای (ئەپڵ) ئاشكرای كرد كە پرۆسێسەری ئامێرەكە بە رێژەی (50%) لە هەر مۆبایلێكی دیكە خێراترە.

بۆ یەكەمجار (ئەپڵ) iPhone 12PRO MAX بە پێوانەی 6.7 ئینج رادەگەیەنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ