ئایكیا پڕۆژەیەكی ژینگە دۆستی ڕادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایكیا پڕۆژەیەكی ژینگە دۆستی ڕادەگەیەنێت

 

 

بە مەبەستی پاراستنی ژینگەو كەمتر بەكارهێنانی كەرەستەی خاوی نوێ، كۆمپانیای ئایكیا پڕۆژەیەكی كڕین و فرۆشتنەوەی بەرهەمەكانی ڕادەگەیەنێت.

كۆمپانیای ئایكیای سویدی كە یەكێكە لەكۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان لەبواری دروستكردنی كەلوپەلی ناوماڵ و مۆبیلیاتدا بڕیاریدا بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی ژینگەپارێزی پرۆژەیەك بۆ كڕین و فرۆشتنی شتومەك و پێداویستییە بەكارهاتووەكان ڕابگەیەنێت كە بەرهەمی ئەو كۆمپانیایەن و پرۆژەكەشی ناو ناوە كڕین و فرۆشتنی پێداویستی بەكارهاتوو.

بڕیارە ئەو پرۆژەیە لە مانگی داهاتووداو هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەینی ڕەشدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەو یەكەم جاریش بە كڕین و فرۆشتنی كتێبخانەكانی جۆری بیلی و چەند پارچەیەكی تر دەست پێدەكات.

مەبەست لەو كارەی كۆمپانیاكەش ئەوەیە خەڵك ڕابهێنێت كەمتر ئەو شتانە بكڕن كە پێویستیان پێی نییەو ڕێگەیەكی تر بگرنەبەر بۆ بەكارهێنانی ئەو شتانەی هەیانە بۆ ئەوەی زۆرترین ماوە بە تازەیی بمێنێتەوە.

بریارە كۆمپانیاكە بڕی (50%) ی نرخە بنەڕەتییەكەی خۆی بداتە ئەو كەلوپەلانەی كە زۆر تازەن و كەمترین ڕوشاویی و شكاندنیان پێوە دیارەو ئەوانەی تریش كە كەمێك كۆنن نزیكەی (40%) ی نرخە بنەڕەتییەكەی خۆیان پێدەدرێت و ئەوانەشی كەمێك كۆنترن ئەوا (30%) ی نرخە بنەڕەتییەكەیان پێدەدرێت و ئەوانەشی كە نەفرۆشرێن یان نەكردرێن ئەوا كۆمپانیاكە خۆی نرخێكی لەسەر دادەنێت و دواتر دووبارە بەكارهێنانەوەی بۆ دەكاتەوە.

هەروەها كۆمپانیای ئایكیا بە نیازە چەند ناوچەیەك بكاتەوە بۆ ئەوەی خەڵك لەوێ دووبارە كەلوپەلە كۆنەكانیان بفرۆشن و ئەو كەلوپەلانە بكڕن كە چاككراونەتەوە یان دووبارە بەكارهێنانەوەیان بۆ كراوە.

كۆمپانیای ئایكیا ماوەی ساڵێكە وەك تاقیكردنەوە ئەو كارەی لە ئەدنبەرەی گلاسكۆ كردووەو بە نیازیشە تا ساڵی (2030) ببێتە كۆمپانیایەكی خاوەن ئابوری بازنەیی، بەو واتایەی سوود لە بەرهەمە كۆنەكانی خۆی وەربگرێت و دووبارە بەكارهێنانەوەیان بۆ بكات، ئەمەش بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێگەی دروستكردنی ئەو كەلوپەلانەی دەبنە هاورێی ژینگەو ژینگەی زەوی لە پیسبوون دەپارێزن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیا سویدییەكە بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا (50) شوێنكاری نوێ لەسەرانسەری جیهاندا بكاتەوە، لەوانەش لە شانشینی یەكگرتوو، هەروەها (440) شوێنی تریش دەكاتەوە كە ماركەی بازرگانی ئایكیا بەڕێوەی دەبات.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئایكیا لە لێدوانێكیدا ئەوەی ئاشكراكردووە، بڕی فرۆشی كەلوپەلەكانی ئەیكیا تا كۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ گەیشتۆتە (39.6) ملیار یۆرۆ.

لە بابەتێكی كەشتی نووحدا هاتووە. شیاوی باسە كۆمپانیای ئایكیا كۆمپانیایەكی سویدی بواری دروستكردنی كەرەستەی ناوماڵە وەك مۆبیلیات و كەوانتەرو كتێبخانەیەو لە ساڵی (1943) دا لە سوید دامەزراوەو ئێستا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی ئەو بوارە لە جیهاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ