به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت خۆشحاڵم به‌وه‌ی له ئێستادا ١٨٤ وڵاتی جیهان به‌شداریی پڕۆگرامی (COVAX)ی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی جیهانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
لەمبارەیەوە تێدرۆس ئادهانۆم گێبرێسیوس به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، له شاری جنێڤ-ی سویسرا له‌رێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند: كۆرۆنا له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكوور كه له ئێستادا چوونه‌ته وه‌رزی زستانه‌وه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا به‌خێرایی له هه‌ڵكشاندان، هه‌ر بۆیه چه‌ند مانگی ئاینده قۆناغێكی سه‌خت ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ش كرد كه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووه‌ته‌به‌ر.