بەریتانیا 5 هەزار پارچەى شوێنەواری بۆ عێراق دەگێڕێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەریتانیا 5 هەزار پارچەى شوێنەواری بۆ عێراق دەگێڕێتەوە

 

 

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی مۆزەخانەی لەندەنی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەریتانیا زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار ڕادەستی عێراق دەكاتەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە: (موستەفا كازمی) سەردانی مۆزخانەی لەندەنی كردووە، زانیاری وەرگرتووە لەبارەی ئەو شوێنەوارانەی كە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو، بەریتانیا بۆ عێراقی بگەڕێنێتەوە.

نوسینگەی كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پرۆسەكە بە گەورەترین ژمارەی گەڕانەوەی شوێنەواری دادەنرێت كە حكومەتی عێراق سەرپەرشتی دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ