زانیاری لەسەر ئەو كۆچبەرە كوردانە ئاشكرا دكرێت كە لە میسر دەستبەسەرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەسەر ئەو كۆچبەرە كوردانە ئاشكرا دكرێت كە لە میسر دەستبەسەرن

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە: بەمەبەستی بە ئاگابوون لە باردودۆخ و ڕەوشی تەندروستی ئەو كۆچبەرە كوردانی لەلایەن هیزی دەریاوانی میسرییەوە ڕزگاركران دەزگای لوتكە بەردەوامە لەبەدواداچوون و ئەوە زانراوە كە پشكنینی كۆرۆنا و تەندروستی بۆ سەرجەم ئەو كۆچبەرانە كراوەو سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە و هیچ گرفتیكی تەندروستیان نیە و زۆر باشن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەپێیی زانیاریەكانمان دەزگا ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان سەبارەت بەوەی كەئەم كۆچبەرانە بەشێوەیەكی نایاسایی ویستویانە بگەنە كەناراوەكانی ئەوروپا، هەتا دوای لێكۆڵینەوەكان ناتوانین مامەڵە یاساییەكانیان بۆ ڕێك بخەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: وەك دەزگای لووتكە دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكان بەدڵنیاییەوە هاوكاریان دەبین سەبارەت بەكاروباری یاسایی و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ