بە ناوی پشكنینی كۆرۆناوە چەندین ملیۆن دۆلار لە هاوڵاتییان وەردەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە ناوی پشكنینی كۆرۆناوە چەندین ملیۆن دۆلار لە هاوڵاتییان وەردەگرێت

كوردیو

پەرلەمانتارێك گەندەڵییەكی دیكەی خاڵە سنووریەكان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: چەندین کۆمپانیا لە خاڵە سنوریەکان بەناوی جیاواز مانگانە نزیکەی 65 ملیۆن دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرن.

عەلی حەمەسالح پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە،" چەندین کۆمپانیا لە خاڵە سنورییەکان بە ناوی جیاواز مانگانە نزیکەی 65 ملیۆن دۆلار لە ھاوڵاتییان وەردەگرن، ئێستا بەناوی پشکنینی کۆرۆنا ھەمان ئەو کۆمپانیایانە ھەموو ڕۆژێک سەدان ھەزار دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرن بە بێ ھیچ سودێک و بەشێوەی ناڕەوا !!!".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەم یاداشتەم پاش ڕاوێژ لەگەڵ چەندین پزیشکی پسپۆڕ و ھاوڵاتی کە لە مەرزەکانەوە داخڵ بووە نوسی، پێشتر داومە بە بەرپرسانی حکومەت، بەڵام بەداخەوە ئەم وەرگرتنی پارە بە شێوەی ناڕەوا لە ھاوڵاتیان بەردەوامە، تاوانە ڤایرۆسی کۆرۆناش وەک ڕێگایەک بۆ بازرگانی بەکاربێت، من لەگەڵ ھەموو خۆپارێزیەکم، بەڵام ئەم پارە وەرگرتنە ھیچ پەیوەندی بەخۆپارێزی نیە و ئەگەری تووشبون زیاددەکات!!".

روونیشیكردووەتەوە،" بە ناوی پشکنین ھەر ھاوڵاتیەک لە تورکیا یان ئێران دێتەوە 50 دۆلاری لێوەردەگیرێت بۆ ژمارەیەک کۆمپانیا،پاش گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشک، دەرکەوت نەک سودی نیە ئەم پشکنینە، بگرە زیانیشی ھەیە، چونكە ئەو ھاوڵاتییە کۆرۆنای ھەبێت یانا نا، داخڵی کوردستان دەبێت و تێکەڵاوی خەڵک دەبێت!!".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بە كەسی داخڵبوو دەوترێت ئەگەر کۆرۆنات بوو بە نامەیەک ئاگادارت دەکەینەوە، دوای دوو ڕۆژ، دوای تێکەڵاوبوون لەگەڵ سەدان کەس، دوای دوو ڕۆژ تووشبوی خۆی ھەست بە نیشانە دەکات!!".

نووسیویەتیشی،"چەندین کەس گەڕاونەتەوە و ھیچ نامەیەکیان بۆ نەھاتووە و دوای ماوەی دوو ڕۆژ تووشی کۆرۆناش بوون، گومان دەکرێت ئەمە بە ھۆی تێکەڵاوی بێت لە خاڵی سنوری،ئەگەر کەسێک کۆرۆناشی نەبێت، ئەگەری زۆر بەھێز ئەوەیە بەھۆی ئەم قەرەباڵخیەوە تووش ببێت،واتە ئەم پشکنینە نەک سودی نیە، ھەم زیانی تەندروستی ھەیە و ھەم کاتی ھاوڵاتی بەفیڕۆدەدات،تەنها ژمارەیەک کۆمپانیا قازانجی ڕۆژانەیان سەدان ھەزار دۆلارە".

لە كۆتاییشدا ئەوەی خستووەتەڕوو،" ئێستا تورکیا و ئێران بۆ ھەرێم مەترسیدارتر نین، چونکە ژمارەی تووشبوان بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان لە ھەرێمی کوردستان زۆر زیاترە تاوەکو تورکیا و ئێران".
 

 

هه‌واڵی گرنگ