تۆپە ئاگرینیەكەی سەر ئاسمانی سوید و نەرویج چی بوو ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆپە ئاگرینیەكەی سەر ئاسمانی سوید و نەرویج چی بوو ؟؟

 

 

لەچەند شەوی رابردوو تۆپێكی ئاگرینی گەورەو ڕووناك بۆ چەند چركەیەك لەسەر ئاسمانی ووڵاتی سویدو بەشێك لە ووڵاتی نەرویج بینرا، بەپێی ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت و دەردەكەوێت ئەوە پارچە بەردێكی تا ڕادەیەك بچووك بووە، لەوانەیە بارستاییەكەی تا ئەوپەڕی چەند سەد كیلۆگرامێك یان كەمتر بووبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەنێو بەرگە هەوادا بەو شێوەیەو بەو خێراییە دەتەقێتەوەو دەسوتێت بۆیە بەردێكی ئاسنین یان ڕەق نەبووە، ئەو جۆرە بەردە نەیزەكانە كە بەو خێراییە لەهەوا دەتەقنەوەو دەسوتێن بەزۆری پاشماوە بچوكەكانی كلكدارەكانن و پێیان دەووترێت (bolide) و پێكهاتەكەیان تا ڕادەیەك نەرمترەو زوو وردو خاش دەبن، كاتێك دەگەنە چینی ستراتۆسفیری بەرگە هەوای زەوی لە بەرزایی نزیكەی (50) كیلۆمەترو بەرەو خوار بەهۆی هێزی لێخشاندن و گەرمی دەبنە هەزارەها پارچەی زۆر زۆر وردو هەموویان بەخێرایی دەسوتێن و لە ئەنجامدا هەوای دەوروبەریان زۆر گەرم و بەئایۆن دەكەن، هەر بۆیەش ئەو بڵێسەو دەنگەش دەبینرێت و دەبیسترێت، پارچە بەردی بچووكی لەو جۆرە كە لەبۆشایی ئاسمانەوە دێتە ناو بەرگە هەوای زەوی بەهۆی ئەو تەقینەوە خێرایە بەزۆری هیچ پارچەی گەورەی وای لێنامێنێتەوە تا بگاتە سەر زەوی، بەپێچەوانەی بەردو هەسارۆكەی ڕەق و ئاسنین كە لەكاتی كەوتنە خوارەوە تەنیا توێكڵەكەی دەسوتێت و پارچەكانی دەگەنە سەر زەوی.

(لوقمان حەوێز – تێكساس)

 

هه‌واڵی گرنگ