دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: كەمپێكی پەنابەران لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە چۆڵ دەكرێت و گوازرانەوە بۆ سەنتەری پێشوازی و هۆڵە وەرزشییەكان.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند: بەیانی ڕۆژی سێشەممە پۆلیسی فەرەنسا دەستیكرد بە چۆڵكردنی كەمپێكی پەنابەران لە نزیك پاریس، كە زیاتر لە ٢٠٠٠ كۆچبەر لە بارودۆخێكی خراپدا تیایدا دەژیان.
ئەوەشی خستەڕوو: كەمپەكە لە ژێر پردێكی قەرەباڵغدا درووستكرابوو لە نزیك سان دەنی، لە باكوری پاریس، ٧٠ پاس كە پڕ بوو لە دانیشتوانی كەمپەكە، گوازرانەوە بۆ سەنتەری پێشوازی و هۆڵە وەرزشییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرپرسە یاساییەكان لە تویتەر ڕایانگەیاند كە كرداری چۆڵكردنەكە گرەنتی تەندروستی و سەلامەتی هەموو كۆچبەرەكان دەكات و دەیانپارێزن بە تایبەتی لە ڤایرەسی كۆڤید.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: زۆرینەی دانیشتوانی كەمپەكە پیاو بوون وە ماڵی زیاتر لە ٢٠٠٠ كۆچبەر بوو وە زۆرینەیان خەڵكی وڵاتانی ئەفغانستان و سودان و ئەسوبیا و سۆماڵ بوون.