كۆمپانیای فایزه‌ر هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیای فایزه‌ر هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای فایزەری ئه‌مریكی رایگه‌یاند: ئه‌و ڤاکسینەی کە بە هاوبەشی لەگەڵ بایۆتێک لە ئەڵمانیا به‌رهه‌میان هێناوه‌، كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی95 % ی سه‌لمێنراوه‌.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 18 ی تشرینی دووه‌می 2020 كۆمپانیای (ڤایزەر)ی ئەمریكی لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ڕایگه‌یاندووه‌، ئەو ڤاكسینەی لەگەڵ (بیونتیك) بەرهەمیان هێناوە كاریگەرییەكەی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 95% و سەرجەم پێوەرەكانی سەلامەتی تێدایە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لایەنە بەرپرسەكان وەربگرێت بۆ بەكارهێنانی بەشێوەی خێرا و بەپەلە.

كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كە پلانیان داناوە ڤاكسینەكە پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەپەلە و لەناكاو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

جێی ئاماژه‌یه‌ هەفتەی پێشوو هەردوو كۆمپانیای ڤایزەر و بیونتیك ڕایانگەیاندبو، كە ئەو ڤاكسینەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمیان هێناوە كاریگەرییەكەی 90% بووه‌ دوای یەكەم شیكاری بۆ ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغی سێیەم.

هه‌واڵی گرنگ