وه‌زیری به‌رگری عێراق رایده‌گه‌ێنێت،له‌ئێستادا، دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه‌و دەشڵێت داعش توانای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی نه‌ماوه.
لەمبارەیەوە جومعه عناد وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژەی بەوە كردووە كه له‌ئێستادا دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه كه زۆربه‌یان چه‌كداری خۆجێین.
ئاشكراشیكردووە: چه‌كدارانی داعش له ھێرشه‌كانیاندا، چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كارده‌ھێنن و له‌نێو ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌دا كه چه‌كدارانی داعش به‌كاری ده‌ھێنن، جوره قه‌ناسێكه كه ئامانجه‌كه‌ی له دووری دوو كیلۆمه‌تر ده‌پێكێت.
ئەوەشی وتوە كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش توانای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی نه‌ماوه و له ھه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه كه ھێزه‌كانی سوپایش ناتوانن ره‌وشی ئه‌منی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن به تایبه‌تیش ناوچه بیابانه‌كان.