مستهفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان و بۆ ئەوەش خشتەیەكی نوێ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 24 ی تشرینی دووهمی 2020 نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كامی كۆبۆتەوە و سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامیدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان (شەشەمی ئامادەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئهوهشی خستۆتهروو، كە بڕیاردراوە وەزارەتی پەروەردە و فێركردن كات و خشتەی تاقیكردنەوەكان دیاری بكات و لەداهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.
جێی ئاماژهیه بەهۆی سهرههڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن له عێراق تا ئێستا دەستی پێنەكردۆتەوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێبكاتەوە و تەنها یەك ڕۆژ خوێندكاران لەناو پۆل دەوام بكەن و پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە.