به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاوكرده‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور (هوانە) پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان) وەک گەڕەکانى دیکە کارەبایان پێنادرێت.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 30 ی تشرینی دووه‌می 2020 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوهڕایگه‌یاندوه‌ ، بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور (هوانە) ئەمە بووەتە هۆی تێكچوونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان)، كە بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لەبەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵەوە دادەنرێت بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و بەرنامەی كارەبای موەلیدە، ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەرەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت.

كارەبای سلێمانی باسی له‌وه‌ش كردوه‌، بۆیە بەهەموو موەلیدەكانی سنوورەكەی رادەگەیەنین بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لەسنوورەكەدا رووبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێبكەن و نابیت هاوڵاتیان بێ كارەبا بکەن و دەبێت مافیان پارێزراو بێ.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بە دریژاى تەمەنى 29 ساڵه‌ی حکومڕانى هەرێمى کوردستان نەتوانراوە کێشەى کارەبا چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ