لەكاركەوتنێكی لەناكاو دووچاری ئەپڵیكەیشتنی ماسنجەری سەر بە كۆمپانیای (فەیسبوك) دەبێت و نامەگۆڕینەوەی نێوان بەكارهێنەرانی ڕادەوەستێت و هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 10 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 ماڵپەڕی (داون دیتكتۆر)ی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، هەزاران كەس لە بەكارهێنەرانی ئەپی (فەیسبوك ماسنجەر)، ئەمڕۆ پێنج شەممە نەیانتوانی ئەپڵیكەیشنەكە بەكاربهێنن.
ماڵپەڕی (داون دیتكتۆر)ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، هەموو خولەكێك نزیكەی 2400 بەكارهێنەری ماسنجەر سكاڵا دەكەن لەوەی كە ناتوانن بچنە نێو بەرنامەكە یان نامەكان بنێرن یان ئەو پەیوەندیانە وەربگرن كە لەڕێی ئەو ئەپڵیكەیشنە بەناوبانگەوە ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها ماڵپەڕه ئه‌مریكیه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، زۆربەی كێشەكان لە ئەوروپادا بووە، لەگەڵ دروستبوونی كەلێنەكە لە هەندێك وڵاتانی تری جیهان، پۆڵەنداش لە هەموو وڵاتەكانی تر زیاتر كاریگەر بووە بە كێشەكە.