لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق گەشتکردنی بۆ 20 وڵات قەدەغەکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق گەشتکردنی بۆ 20 وڵات قەدەغەکرد

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عێراق رایدەگەیەنێت بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لە عێراقەوە بۆ چەند وڵاتێک درێژکرایەوە، ئەویش بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا لەو وڵاتانە.

شەوی رابردوو لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عێراق، تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبویەوەو بڕیاری دا، بڕیاری ژمارە 231ـی ساڵی 2020ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە قەدەغەی گەشتکردن لە عێراقەوە بۆ 20 وڵات درێژبکاتەوە، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا لەو وڵاتانەدا.

لێژنەكە بڕیاریدا هاتنی گەشتیاران لەو وڵاتانەوە بۆ عێراق قەدەغە بکات و تەنیا رێگە بە گەشتیاری عێراقی دەدرێت لەو وڵاتانەوە بگەڕێنەوە، بەو مەرجەی دوای گەشتنیان 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن، ئەو وڵاتانەش بریتین لە: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلەندا، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریکا، هیند، ئیسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقا و زامبیا.

شایەنی باسە هەرچەندە پێشتر ئێران و هۆڵەنداش لە لیستی ئەو وڵاتانەدا بوون کە گەشتکردنیان بۆیان قەدەغەکرابوو، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستیی عێراق، ناویان لە لیستەکە دەرهێنرا.

 

هه‌واڵی گرنگ