وەزیری نەوتی عێراق : نەوتی كوردستان ناچێتە بەرژەوەندی گشتی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری نەوتی عێراق : نەوتی كوردستان ناچێتە بەرژەوەندی گشتی

 

 

وەزیری نەوتی عێراق رەخنەی لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان گرت و وتی، هەرێم پابەندی سیاسەتی نەوتی نەبووە. 

(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بەنزیكەیی لە (55) دۆلاردا رادەوەستێت.

ناوبراو وتیشی، نەوتی بەسرە بە بەرزترین نرخ دەفرۆشرێت كە (55) دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشكردووە، كە نەوتی عێراق لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا بەرزترین نرخی هەیەو پشكی عێراق لە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێناندا كە ئۆپێك بڕیاری لێداوە، بڕەكەی (2.8) ملیۆن بەرمیلە.

ناوبراو رەخنەی لە هەرێمی كوردستان گرت و وتی، هەرێم پابەند نییە بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەكو ئەوەی رێكخراوی ئۆپێك بڕیاری لێداوە.

(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، بەڕێوەبردنی سامانی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناچێتە بەرژەوەندی گشتییەوە.

وتیشی، تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان دەگاتە (20) دۆلار، پێشی وابوو كە دەبێت بە بڕیارێكی سیاسی بابەتی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابكرێتەوە.

لەبارەی نەوتی سنووری كەركوك، وتی : هەموو بەرهەمی نەوتی كەركوك جگە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان، ملكەچە بۆ حكومەتی فیدڕاڵ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ