کۆمسیۆن داوا لە باڵیۆزخانەو رێکخراوکان دەکات چاودێری ھەڵبژاردنەکان بکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمسیۆن داوا لە باڵیۆزخانەو رێکخراوکان دەکات چاودێری ھەڵبژاردنەکان بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و باڵیۆزخانە عەرەبی و بیانیەکان دەکات چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.

لە لێدوانێكی جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە ناوی ٥٢ باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانیی و ١٩ رێکخراوی نێودەوڵەتی داوەتە کۆمسیۆن و کۆمسیۆنیش بە رەسمی داواکاری پێشکەش کردون بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن، ئەوەش وەک یەکێک لەو ھەنگاوانەی بۆ گرەنتیکردنی شەفافیەتی پرۆسەکە دەنرێت.

سەرباری ئەوەی لەئێستادا ھەوڵێکی جددی لایەنە سیاسیەکان ھەیە بۆ دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢١، بەڵام کۆمسیۆن ھەوڵدەدات ئامادەکارییەکان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەکە لە وادەی خۆیدا تەواو بکات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ