لە شارۆچکەیهكی سەر بە پارێزگای دیلۆک، بەهۆی سۆپای خەڵووزهوه، دوو برا سووتان، تیمەکانی بەرگری شارستانی دوای شکاندنی چوارچێوە ئاسنەکانی ماڵەکە تەرمی هەر دوو منداڵەکەیان بە سووتاوی هێنایە دەرەوە.
لە گەڕەکی ئیستیقلال، لە شارۆچکەی بەلکیسی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەیەک، كه خێزانێکی پەنابەری سووری نیشتەجێ بوون، ئاگركهوتهوه و دوو منداڵ سوتان.
دوو برا بە ناوەکانی ئەحمەد کە تەمەنی ساڵ و نیوێکە، لەگەڵ عەبدولڕەحمان کە تەمەنی 4 ساڵانە، بەهۆی ئاگرەکەوە سووتان و مردن.
سهبارهت به هۆكاری رووداوهكه، دایكی دوو منداڵهكان رایگهیاند: بەهۆی سەرماوە سۆپای خەڵووزی داگیرساندووە و دواتر منداڵەکانی بە تەنیا جێهێشتووە و چۆتە ماڵی دراوسێکەی لە سەرەوە، لهو ساتهشدا پیاوهكهی لهكاركردن بۆ دهرهوه بووه.