هەولێر: خێرخوازێك كرێی خانوو بۆ 80 خانەوادەی بێ باوك دابین دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر: خێرخوازێك كرێی خانوو بۆ 80 خانەوادەی بێ باوك دابین دەكات

لە ڕێگەی ڕێكخراوی بەختەوەریەوە خێرخوازێك هەڵدەستێ بە دابینكردنی كرێی خانووی 80 خێزانی بێ باوكی كرێنشین.

حاجی كاروان بەرپرسی رێكخراوی بەختەوەری لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند: لە ڕێگەی خێرخوازێكەوە توانیویانە كرێی خانووی 80 خانەوادەی بێ باوكی كرێنشین دابین بكەن، ئەم خێرخوازە بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدەستێ بە پێدانی پارەی كرێی خانوو بەو 80 خێزانە بێ باوكە.

دابینكردنی كرێی خانوو بۆ ئەم خانەوادانە لەكاتێكدایە چەندان خێزانی دیكەی بێ باوك هەن كەفالەت نەكراون و هیچ بڕە هاوكاریەكی مانگانەیان بۆ نایەت، بۆیە زیاترچاوەورێی دەستی هاوكاری خێرخوازانن.

 

هه‌واڵی گرنگ