كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەكی بەهێز ناوەڕاستی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای هەژاند.
تا ئێستا دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت هیچ زانیارییەكیان لەبارەی تەقینەوەكە بڵاو نەكردووەتەوە،
بەپێی كەناڵی تەلەڤزیۆنی لا سیكستا ی ئیسپانی تەقینەوەكە زۆر بەهێز بووە و لە زۆربەی ناوچەكانی شارەكە دەنگەكەی بیستراوە.
تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی ناوەڕاستی مەدریددا روویداوە و پاش رووداوەکەش دووکەلێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.