كاریگەرییە خراپەكانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەری ئۆتۆمبێل بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەرییە خراپەكانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەری ئۆتۆمبێل بزانە

 

ئەگەر توانیت ئەم پۆستە بڵاو بكەرەوە هەتاوەكو زۆرترین كەس سودی لێ ببینێ.
1. پێویستە هەموو بزوێنەرێك ئاوی تایبەت (كوڵانت) بەكاربێنێت. بەڵام هەندێ ئۆتۆمبیل ئاوی ئاسایی بەكاردێنن كە لە پلەی سفری سەدی بەرەو خوار دەیبەستێت.
2. بەستنی ئاو قەبارەكەی زیاد دەكات كە هۆكارە بۆ تەقاندنی بۆریەكانی ڕادێتەر.
3. لەكاتی خستنە ئیشی بزوێنەر پاڵنەری ئاو دەشكێنێت.
4. كاریگەری خراپی لەسەر سلندەر و سەری سلندەر هەیە و ئەو ئۆتۆمبیلانەی فلسیان هەیە لە هەندێ حاڵەتدا فلسەكە لە سلندەر جیا دەكاتەوە.
5. ئەگەر ئاوی ڕادێتەر بەستبووی نابێ بە هیچ شێوەیەك ئۆتۆمبیل بخەیتە ئیش چونكە كاریگەری زۆر خراپ لەسەر بزوێنەر و لە هەندێ ئۆتۆمبیل گێڕیش تێكدەدات.
چۆن سیستەمی ساردكەرەوە بپارێزین؟
1. پێویستە ئاوی تایبەتی ڕادێتەر بەكاربێنی
2. لەشەوە ساردەكان ئەگەر ئاوی ئاسایت بەكارهێنابوو سەری ڕادێتەر بكەرەوە و بەیانی بیبەستەوە.
3. ئەگەر ئاو بەستبووی بزوێنەر دامەگیرسێنە و چاوەڕێ بكە هەتا دڵنیا دەبی ئاوەكە تواوەتەوە.

سەرچاوە/ دانا كریم ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك

 

هه‌واڵی گرنگ